‌کاتی گونجاو بۆ زانینی قه‌باره‌ی هێلکەدان

وێستگە ستایل-

چاودێریکردنی قەبارەی هێلکە و هێلکە دابەزین بە گرنگترین ڕێگا دادەنرێت لە حاڵەتەکانی دواکەوتنی دووگیانیدا، بەدواداچوون بۆ هێلکە دەکرێت تاوەکو هێلکەکان دەگەنە ئەو قەبارەیەی کە پێویستە بۆ ئەوەی پرۆسەی پیتاندنەکە ڕووبدات، دکتۆرە دلۆڤان پزیشكی پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون  له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر باسده‌كات.

چاودێریکردنی قەبارەی هێلکە لە ڕێگەی سۆنەرەوە:
پرۆسەیەکە کە لە ڕێگەیەوە گەشەی هێلکە لە هێلکەدان و منداڵدان بەدواداچوون بۆ دەکرێت بە بەکارهێنانی سۆنەر، بۆ چاودێریکردنی قەبارەی هێلکە ، بەگشتی سۆنەر لە دەوروبەری ڕۆژی ١٠-١٤ی سوڕی مانگانەئەنجام دەدرێت . 

ئەمەش کاتێکە کە هێلکەکان دەست دەکەن بە پێگەیشتن، و قەبارەی هێلکە گەورەکە دەپێورێت بۆ ئەوەی بزانرێت کەی ڕەنگە ئامادە بێت بۆ دابەزین،چاودێریکردنی هێلکەدان بە سۆنەر یەکێکە لە ڕێگا کاریگەر و سروشتییەکان بۆ یارمەتیدانی دووگیانی.


PM:04:44:11/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌