‌هەستیاری بە پڕۆتینی شیری مانگا چیە؟

وێستگە ستایل-

حاڵەتێكە منداڵ دوای ئەوەی لە دایك دەبێ ئەگەر شیری قتوو بخوات كۆمەڵێ نیشانەی تێدا دەردەكەوێت، لەوانەیە منداڵەكە هەستیاری بە پڕۆتینێك هەبێ لەناو ئەم شیرەیا  چونكە شیری  قتوو لە شیری مانگا درووست دەكرێ ،ئەم شیری مانگایە پڕۆتینێكی تێدایە پێی دەگووترێ (Whey and Casein) .كاتێك كە منداڵەكە شیرەكە دەخوات ئەم پڕۆتینە دەچێتە ناو ڕیخۆڵەوە لە ڕیخۆڵەدا دەست دەكات بە كۆمەڵێك نیشانە دكتۆر هونەر پزیشكی نەخۆشیەكانی منداڵان و تازە لەدایكبووان له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.
 
1-سكچوون 
2-خوێندانان لەگەڵ پیسایی
3-سووتانەوەی دەورووبەری كۆمی
4-هاتنی تڕشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و هێڵنجدان 
5-خەو زڕان 
6-گریانی زۆر 
7-ووشك بوون و خورانی پێست
8-خیزەی توند و هەناسەتەنگی 

ئەگەر بێت و لەكاتی خۆیدا چارەسەر نەكرێت و ماوەیەكی زۆری بەسەردا تێپەڕێت ئەوا دەبێتە هۆی:
1-دابەزینی كێش و باڵای منداڵەكە 
2-تووشبوون بە كەمی ڤیتامینەكان
3-دابەزینی ماددەكانی ناو خوێن وەك (كلۆرـ سۆدیۆم ـ پۆتاسیۆم )

چارەسەر:
وەستاندنی پێدانی شیری قتوو بە منداڵ و پێدانی شیری دایك بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دایكەكەش نابێ شیری مانگا بخوات، ئەگەر دایكەكە شیری نەبوو ئەوا شیری تایبەت هەیە لە ماڕكێتەكان كە ئەم پڕۆتینەی تێدا نیە، دوای سێ ڕۆژ منداڵەكە دێتەوە بارودۆخی ئاسایی خۆی.


PM:07:20:27/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌