چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ گرفتی ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌ریك بیرگ ئاگای ده‌دات له ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕوخسار ئاماژه‌یه بۆ گرفت له ته‌ندروستیدا، ده‌شڵێت" كاتێك ته‌ماشای ڕوخساری كه‌سێك ده‌كه‌یت و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر بێت ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی چه‌ند گرفتێك له ته‌ندروستیدا"
ئه‌م پزیشكه ئاگای ده‌دات له به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن كه به‌هۆیه‌وه زیان به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌گات و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه زیاد ده‌كات، باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زوو میزكردن و ئازاری سه‌ر و ناڕوونی بینین و ماندوێتی زۆر و له‌ده‌ستدانی كێش و دره‌نگ ساڕ‌ێژ بوونی برینه"
ئه‌مانه باوترین ئه‌و نیشانانه‌ن له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی گرفت له ته‌ندروستیدا:
1-شێوه‌ی ڕوخسار:
شێوه‌ی ڕوخساری خڕ و زۆر كراوه ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی ڕێژه‌ی كاربۆهیدرات و ئه‌نسۆلینی خوێن.
2-چاو:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام چاویان سوره مانای وایه گرفت له جگه‌ریاندا هه‌یه یان كه‌مخه‌ون.
3-شانه‌كانی ده‌وری چاو:
ئه‌گه‌ر ئاوساوی له ده‌وروبه‌ری چاوت هه‌یه مانای وایه ئاو له جه‌سته‌دا كۆبۆته‌وه و گورچیله‌كانت ته‌ندروست نین.
4-شێوه‌ی ژێر چه‌ناگه:
كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ژێر چه‌ناگه‌دا هۆكاره بۆ وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا.
5-پێست:
ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان چه‌وره مانای وایه زینك له جه‌سته‌یاندا كه‌مه و ئاستی ئه‌ندرۆجینیان به‌رزه به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له خوێنیاندا.
6-زیپكه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین له‌جه‌سته‌یاندا به‌رزه به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلینه‌وه زیپكه له‌سه‌ر پێستیان دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌م نیشانانه ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تت بكه‌یت و ڕاوێژی پێبكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:07:40:26/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوه‌ته‌وه