گۆشتی زیاددهی ڕیخۆڵه
وێستگە ستایل-
بەزمانی پزیشکی پێی دەوترێت Polyp، بە پێی توێژینەوە زانستیەکان هۆکاری سەرەکی توشبون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن ئەم گۆشتە زیایانەن کە بە نزیکەیی لە 20 کەس یەک کەس توشی شیرپەنجەی کۆڵۆن دەبێت، دكتۆر هیوا پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"بەپێی توێژینەوە زانستیەکان لە دوای تەمەنی 45 ساڵی بە نزیکەی%35 بۆ %50 ی پیاوان ئەم گۆشتە زیایانەیان تیدا دەردەکەوێت وە %25 بۆ %35 ی ئافرەتان توشی ئەم حاڵهته دهبن"
دكتۆر هیوا دهشڵێت" لە وڵاتی ئێمەدا ئەم گۆشتە زیایانە زۆر بەرەو زیاد بون دەچێت بۆیە پێویستە هاوڵاتین لە دوای تەمەنی45 ساڵی داوا لە پزیشکەکانیان بکەن کە هەناوبینی کۆڵۆنیان بۆ ئەنجام بدرێت لەگەڵ هەناوبینی گەدەدا، لە وڵاتی ئێمەدا رێژەی شیرپەنجەی کۆڵۆن زۆر بەرەو زیاد بون دەچێت وە بە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەم گۆشتە زیایانە دەتوانین زۆربەی کێشەکانی کۆڵۆن چارەسەر بکەین. "
لەم هەناوبینیەدا گرێیەکی نزیکەی 4 سانتیمەتر دەستنیشاندەکرێت وە بە تەکنیکێک کە پێی دەوترێت Endoscopic mucosal resection (EMR) یاخود Polypectomy ئەم گۆشتە زیایەیە لادەبرێت. لەم هەنوبینیەدا ئێمە تەکنیکێکی نوێ بەکاردەهێنین کە پێی دەوترێت Underwater mucosal resection واتە لە ژێر ئاودا دەکرێت.
ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی زۆر گرنگە چونکە بە دەستینشانکردن و بڕینی ئەم گۆشتە زیایەیە نەخۆشەکە لە توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن ئەپارێزرێت و مەترسی لەسەر کەم دەبێتەوە.
PM:06:17:26/10/2024
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه