نیشانەکانی ههوكردنی ڕیخۆڵە کوێرە
وێستگە ستایل-
ڕیخۆڵە کوێرە وەک گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە کە کە لە کۆڵۆن دەردەچێت، لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناوسکدا، کاری ڕیخۆڵە کوێرە پەناگەیەکە و جێگەی گەشەیە بۆ بەکتریا سود بەخشەکانی ناو ڕیخۆڵە و ڕۆڵی هەیە لە سیستەمی بەرگریدا، دكتۆر دارا پزیشكی نهشتهرگهری لهم بابهتهدا نیشانەکانی توشبوونی ڕیخۆڵە کوێرە به ههوكردن باسدهكات.
1-ئەم نیشانانە دەریدەخەن کە توشی ڕیخۆڵە کوێرە بوویت
2-ئازاری ناوسك و دەوری ناوك، پاشان ئازارەكە دەچێتە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سك.
3-هەستی نەخۆش بۆ خواردن كەمدەبێتەوەو هەندێكجار توشی هێڵنجو ڕشانەوەو قەبزی یان سكچوون دەبێت.
4-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
5-خێرا لێدانی دڵی نەخۆشەكە زیاد دەكات.
6-لەكاتی پەستان خستنەسەر سكی نەخۆشەكە بەدەست لە بەشی لای ڕاستی خوارەوەی سك، ئازاری بۆ دروستدەبێت، هەندێكجاریش پاش لابردنی دەست ئازار دروستدەبێتەوە.
7-كاتێك بە نەخۆش دەوترێت بكۆكە ئازاری بۆ دروستدەبێت، یان لەكاتی جوڵەدا نەخۆش هەست بە ئازار دەكات.
8-بەرزبوونەوەی خڕۆكە سپییەكانی خوێن بەتایبەتی پرۆتینی جۆری سێ.
PM:05:48:26/10/2024
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه