ههموو شتێك دهربارهی ڤاکسینی پەتای وەرزی
وێستگە ستایل-
پێکوتەیەکە کە بریتیە لە دژە تەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ بەکاردێت بۆ ڕێگری لە توشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی توشبون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی، دكتۆر سەرخێڵ پسپۆڕی تەندروستی گشتی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری خستۆته ڕوو.
کێ دەتوانێت ئهم ڤاكسینه بەکاریبهێنێت؟
هەموو مرۆڤێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت بەکاریبهێنێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی كێشەیەکی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، یاخود بۆ ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە زۆر بەسودە بۆیان بۆ پارێزگاریکردنیان لە توشبوون بە ئەنفلۆنزای وەرزی.
کاتێک ڤاکسینی پەتای وەرزی دەکەم توشی پەتاکە نابم؟
ئەم کوتانە ڕێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی کەمدەکاتەوە بە ڕێژەی ٤٠٪ بۆ ٦٠٪ واتە ڕەنگە ڕێگری تەواو بکات بۆ توشبون یاخود گەر توشی پەتای وەرزی بیت زۆر ئاسان بیت و بە ئاسانی تێپەڕێت.
چۆن بەکاردێت بەچەند جار دەکرێت؟
پێکوتەی دژ بەڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی تەنها بەیەک جاربەکاردێت لەڕێگەی دەرزی بۆ ماسولکەی شان بەکاردێت باشترین کات "کۆتای مانگی ئۆکتۆبەری”هەموو ساڵێکە
ئایا بۆ مناڵ دەبێت بەکاربێت؟
بەدڵنیایەوە بۆ مناڵ بەکاردێت بۆ خوار تەمەنی ٦ ساڵ بە دوو دۆز دەکرێت واتە بە دوو جار کە پێویستە مانگێکی نیوانی هەردوو دۆزەکەبیت پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت پێش بەکارهێنانی و دڵنیابونەوە لە توش نەببون بە پەتای وەرزی
ئەم کوتانە تاکەی سودی هەیە؟
کوتانی دژ بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی باشترین کات کۆتای مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکە، تەنها بۆ ماوەی شەش مانگ کاردەکات بۆیە پێویستە ساڵانە بەکاربهێنرێتەوە .
لەکاتی بەکار هێنانیدا هیچ نارەحەتیەک دروست دەکات؟
ڕەنگە بۆماوەی چەند کاتژمێرێک گیان داهێزران و تایەکی کەم دروست بکات ئەویش زۆر کەم و هیچ کاریگەریەک دروست ناکات بەمەرجێک دڵنیابین لە توشنەبونی پێش وەخت بە ڤایرۆسەکە.
PM:05:43:26/10/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه