‌خەمۆکی دوای منداڵبوون چییە؟

وێستگە ستایل-

جەستە و دەروون لە کاتی دووگیانی و دوای دووگیانیدا بە چەندین گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت، دكتۆره‌ ئیمان پزیشكی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری وورد له‌سه‌ر خەمۆکی دوای منداڵبوون باسده‌كات.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"دوای منداڵبوون هەندێک لە خانمان تووشی "بیبی بلوز" دەبن، یان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوای منداڵبوون هەست بە دڵتەنگی، نیگەرانی، یان ماندووبوون دەکەن، هەروەها هەستی خۆشویستن و گرنگی پێدان بۆ منداڵەکەی کەمە."

 بۆ زۆرێک لە خانمان، ئەم حاڵەتە لە چەند ڕۆژێکدا نامێنێت.  ئەگەر ئەم هەستانە مانەوە یان هەستت بە دڵتەنگی، بێهیوایی، یان دڵەڕاوکێ کرد بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتە، لەوانەیە تووشی خەمۆکی دوای منداڵبوون بوبێتیت.  

خەمۆکی دوای منداڵبوون حاڵەتێکی مەترسیداری تەندروستی دەروونییە کە مێشک دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر ڕەفتار و تەندروستی جەستەت دەبێت.  
ئەگەر خەمۆکیت هەیە، ئەوا هەستی خەمناک و بێهیوایی دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەت هەبێت.  لەوانەیە هەست بە پەیوەندیت بە کۆرپەکەتەوە نەکەیت، وەک ئەوەی تۆ دایکی کۆرپەکە نەبیت، ئەم هەستانە دەتوانن سووک تا توند بن.

چۆن بزانم خەمۆکی دوای منداڵبوونم هەیە؟
 هەندێک گۆڕانکاری ئاسایی دوای دووگیانی دەبێتە هۆی نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەکانی خەمۆکی.  زۆرێک لە دایکان هەست بە زەبر و زەنگ دەکەن کاتێک منداڵێکی نوێ دێتەوە ژیانییەوە. 
 بەڵام ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتە هەریەکێک لەم نیشانانەی خوارەوەی خەمۆکیت هەبوو، سەردانی  پزیشک بکە:
1- هەستکردن بە توڕەیی یان مەزاج
2- هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی
3- هەستکردن بە تاوانباری، شەرمەزاری، یان بێ بەهابوون.
4- نانخواردنی کەم یان کەمتر لە ئاسایی
5- خەوتنی‌ کەم یان کەمتر لە ئاسایی
6- گریان یان دڵتەنگی نائاسایی
7- لەدەستدانی حەز وخۆشی، یان چێژ لە شتێک کە پێشتر چێژت لێدەبینی
8- کشانەوە لە هاوڕێ و خێزان
9- بیرکردنەوەکانی ئەگەری زیانگەیاندن بە کۆرپەکە یان خۆت

 هەندێک لە خانمان نیشانەکانیان بە کەس ناڵێن، لەوانەیە دایکانی نوێ هەست بە شەرمەزاری، شەرم، یان تاوانباری بکەن بەهۆی هەستکردن بە خەمۆکی لە کاتێکدا بڕیارە دڵخۆش بن. 

هەروەها لەوانەیە نیگەران بن کە وەک دایکی خراپ سەیر دەکرێن.  هەر ژنێک لە کاتی دووگیانی یان دوای منداڵبوون تووشی خەمۆکی ببێت.  بەو مانایە نییە کە تۆ دایکیێکی خراپیت، پزیشکەکەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بزانیت نیشانەکانت بەهۆی خەمۆکییەوە یان شتێکی ترەوەیە.

ئایا هەندێک لە خانمان زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە خەمۆکی دوای منداڵبوون هەیە؟
بەڵێ،  لەوانەیە زیاتر مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوونت هەبێت ئەگەر:
1-پێش دووگیانی یان لە کاتی دووگیانیدا خەمۆکی هەبووە
2-پێشینەی خێزانی تووشی خەمۆکی بێت
3- لە منداڵیدا تووشی ئازاردان یان ناخۆشی بووە
4- لەدایکبوونی سەخت یان زەبراوی هەبووە
5- کێشەی دووگیانی یان لەدایکبوونی پێشووی هەبووە
6- پشتگیرییەکی کەمت هەبێت یان هیچ پشتگیرییەکی خێزانەکەت، هاوڕێکانت، یان هاوبەشەکەت نەبێت
7- ئەگەر تووشی توندوتیژی خێزانی بوویت
8- ململانێی پەیوەندییەکان، کێشەی پارە، یان ئەزموونی ڕووداوە سترێسییەکانی تری ژیانت هەبێت
9- تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوەیە
10- شیرپێدان بە سەختی
11-منداڵێکت هەبێت کە پێشوەختە لەدایک بووبێت یان پێویستی تایبەتی بە چاودێری تەندروستی هەبێت
12-دووگیانییەکی بێ پلانی هەبووبێت


PM:12:38:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌