‌پسپۆڕان: فڵچه‌ی‌ ددان و دوشی گه‌رماو بڕێكی زۆر ڤایرۆس له‌خۆیان ده‌گرن

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ باوه‌ڕ به‌ چاوه‌كانت نه‌كه‌یت كاتێك ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ سه‌ری دووشی حه‌مام و فڵچه‌ی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان بڕێكی زۆر میكرۆب و ڤایرۆس به‌ شاراوه‌ی‌ هه‌ڵده‌گرێت ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ جێگای باوه‌ڕ نه‌بێت بۆت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ سه‌دان جۆری ڤایرۆس له‌سه‌ر فڵچه‌ی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان و دوشی حه‌مام ده‌ژین چونكه‌ ئه‌م دوو شوێنه‌ زۆر گونجاون بۆ گه‌شه‌ی‌ میكرۆبه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ جێگایه‌كی شێدارن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆڕی"CNN" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌" ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی‌ له‌سه‌ر فڵچه‌ی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان و سه‌ری دوشی حه‌مام ده‌ژین هۆكاری توشبوونه‌ به‌ په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلۆنزا، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ سامپڵی چه‌ند فڵچه‌یه‌كی ددان و دوشی حه‌مام وه‌رگیراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ به‌كۆی گشتی 614 ڤایرۆسی جیاواز له‌سه‌ر دوشی حه‌مام هه‌بووه‌، به‌شێكیان سه‌رچاوه‌كه‌یان ئاوی ناو گه‌رماوه‌كه‌ و فڵچه‌ی‌ ددان و ژینگه‌ی‌ گه‌رماوه‌كه‌ دروستبوون"

له‌م باره‌یه‌وه‌ مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌ كۆلێجی ماكۆرمیك تایبه‌ت به‌ ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی نۆرس وسترن "ئه‌یریكا هارتمان" باسی له‌وه‌ كردوه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوو پارچه‌یه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ زۆر زۆره‌، به‌شێك له‌م ڤایرۆسانه‌ پێشتر نه‌مان بینیون و زانیاریمان زۆر كه‌مه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" ئه‌و میكرۆبانه‌ی‌ بوونیان هه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ ده‌وروبه‌رمان هه‌ن، ناتوانین خواردن هه‌رس بكه‌ین و جه‌سته‌مان ته‌ندروست بێت ئه‌گه‌ر میكرۆبه‌ سوودبه‌خشه‌كان له‌ جه‌سته‌ماندا نه‌بێت"


PM:07:14:13/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌