‌چەند ڕاستییەکە لەسەر شێرپەنجەی مەمک

وێستگە ستایل-

ساڵانه‌ مانگی 10 وه‌ك مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خانمان له‌باره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌لایه‌ن ڕێکخراوی WHO دانراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ چه‌ند زانیاریه‌كی خستۆته‌ ڕِوو كه‌ بریتین له‌:

1-مانگی ١٠، مانگی هۆشیارییە دەربارەی شێرپەنجەی مەمک، گرنگە ئەم زانیاریانە بزانیت لەسەر نەخۆشیەکە بەتایبەت خاڵی کۆتایی.
2-تەنها لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ، ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس توشی شێرپەنجەی مەمک بون و لەو ژمارەیە ٦٧٠ هەزار کەس بە شێرپەنجەی مەمک کۆچی دواییان کردووە.

3- نیوەی ئەوانەی توشی شێرپەنجەی مەمک بون، هۆکارێکی مەترسیداری ڕوونیان نەبووە کە ببێتەهۆی شێرپەنجەکە جگە لە ڕەگەز و تەمەن.

4- شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە خانماندا لە ١٥٧ وڵاتی جیهاندا.

5- شێرپەنجەی مەمک لە هەموو وڵاتێکدا هەیە.

6- لە سەدا ١٪ ی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا دروست دەبێت. 

7-هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک یەکسانە بە لە سەدا ٩٩٪ چاکبونەوەی تەواو لە نەخۆشییەکە.


PM:05:36:13/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌