‌کاریگەریە مەترسیدارەکانی دەوالی گون لە پیاواندا

وێستگە ستایل-

دەوالی گون حاڵەتێکی تەندروستییە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی گەورەبوونی خوێنبەرەکانی ناو کیسەی گون، ‎دكتۆر ڕەوا پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پڕۆستات ونەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا کاریگەریە مەترسیدارەکانی دەوالی گون لە پیاواندا باسده‌كات.

ئایا دەوالی گون مەترسیدارە؟

مەترسییەکی دەوالی گون ئەوەیە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنی نێر هەبێت لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا

ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی دەوالی گون:

1-نەزۆکی: نەزۆکی یەکێکە لە گرنگترین و مەترسیدارترین ئاڵۆزییەکان، بەزۆری هۆکاری پشت نەزۆکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کۆئەندامی نێرینەیە کە لە ئەنجامی ڕۆیشتنی بڕێکی زۆر خوێن لەم ناوچەیەدا دروست دەبێت.

2-ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان: دەوالی گون لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک گۆڕانکاری لە هەندێک جۆری هۆرمۆن کە لە جەستەدا هەن لە هەندێک حاڵەتدا، ئاستی هەندێک هۆرمۆن بەرزبێت.

3-بچووکبونەوەی گونی تووشبوو


PM:04:34:13/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌