‌گلێنه‌ی قۆقزی چییه‌؟

وێستگە ستایل-

گلێنه‌ی قۆقزی حاڵەتێکە کە گلێنه‌ تەنک دەبێتەوە و بەرەو دەرەوە دەردەچێت، و شێوەیەکی قوچەکی وەردەگرێت، بە پێچەوانەی شێوە سروشتییە گۆییەکەی. ئەم شێواندنە لە شێوەی گلێنەدا دەبێتە هۆی شکاندنی هەڵەی ڕووناکی لەسەر تۆڕی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی بینین، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 
گلێنه بە چینە شەفافەکەی پێشەوەی چاو ناسراوە، ڕیشاڵی کۆلاجینی تێدایە کە هێز و سەقامگیری پێدەبەخشێت و شێوەی دەپارێزێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ڕیشاڵی کۆلاجین لاواز دەبێت ، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گلێنه‌ی قۆقزی.

دیارترین هۆکارەکانی مەترسی دروستبوونی گلێنه‌ی قۆقزی:
1-خوراندنی چاو بە توندی.
2-هەبوونی جۆرێک لە نەخۆشی چاوکزی نەخۆشی گلێنەی قۆقزی لەگەڵدایە  .
3-ئەو کەسانەی کە هەندێک نەخۆشییان هەیە، وەک ڕەبو، نەخۆشی داون، نەخۆشی ئێهلەرز-دانلۆس، و وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا.
4-هەوکردنی درێژخایەنی چاو.


PM:04:21:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌