‌هۆكار چییه‌ بەكارهێنانی حەبی فۆلیك ئەسید لە کاتی دووگیانیدا زۆر گرنگە؟

وێستگە ستایل-

چونکە ئەمە رێگری دەكات لە دروست بوونی گرێ لە پشتی كۆرپەلەدا و هەروەها ڕێگری دەكات لە لەبارچوون، ڕۆژانە خانمی دووگیان پێویستی بە وەرگرتنی بڕێکی دیاری کراو ڵە ترشی فۆلیك لە ژێر چاودێری پزیشک.

ترشی فۆلیك بەپێی پێویست لە جەستەتدا نەبێت ئەوا کۆمەڵێك نیشانەت لێدەردەکەوێت کە ئاگادارت دەکەنەوە دەبێت بەزووترین کات ئەو کەمییە چارەسەر بکەیت، بەم جۆرە:

1- ماندویتی بەردەوام و خەواڵویی.
2- برینی ناودەم و ئاوسانی زمان.
3- بێڕەنگبوونی پێست.
4- هەناسەتەنگی.
5- کێشە دەروونییەکانی وەك خەمۆکی و شڵەژان.
6- کێشەی تێگەیشتن و زاکیرە.
7- لاوازی ماسولکەکان.


PM:04:16:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌