‌کەی گومان دەکرێت کەتووشی نەخۆشی دڵ بوویت؟

وێستگە ستایل-

بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروست بژیت، پێویستە دلێکی ساغ و تەندروستت هەبێت، دكتۆر هیوا خالد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناو و دڵ له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات کەی گومان دەکرێت کەتووشی نەخۆشی دڵ بوویت؟ 

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"سالانە نزیکەی 500 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا تووشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبن( وەک نۆرەی دل (جەلتەی دل) و نۆرەی مێشک. پەککەوتنی دل و سنگە کوژێ کە بەیەکەم هۆکاری مردن دادەنرێت، بۆیە پزیشک پێویستە بەزوویی ئەو حالەتانە دیاریبکات کە دەبنەهۆی هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک، هەروەها هاوولاتیانیش بەلایەنی کەمەوە هەندێک زانیاری یان هەبێ لەسەر ئەو نەخۆشیانەی کە پێویستە زوو بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و فریاکەوتن."

گرنگترین ئەو نەخۆشیانەی دەبنەهۆی مردن و نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشیەکانی دڵ:
-جەلتەی دل 
-سنگە کوژێی ناجێگیر 
-ئاو تێزان لە سیەکان لە ئەنجامی پەککەوتنی دل (عجز القلب) pulmonary odema 
-جەلتەی سیەکان pulmonary embolism 

سەرەکیترین نیشانەکان وەک:
1-سنگ ئێشە: بۆ نموونە یەکێک گومانی جەلتەی دل یان سنگە کوژێ لێ دەکرێت ئەگەر هاتوو ناوەڕاستی سنگی ئێشا وەک ئەوەی بلۆکێک لەسەر سنگی بێ یان وەک ئەوەی بخنکێ ئنجا دەداتەوە قۆلی چەپی یان چەناگەی ئارەقەیەکی زۆری لەگەڵ بکات و هەندێ جار ڕشانەوەی لەگەڵ دەبێت، هەر یەک لە نەخۆشیەکانی تر جۆری سنگ ئێشەی جیاوازە.

2-هەناسە تەنگی یان پشی سواری بەیەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی دل و سیەکان دادەنرێت، لەکاتی ماندووبوون بێ وەیان لە کاتی خەوتن و پالدانەوە وەیان هەندێ جار لەکاتی ئیسراحەت ڕوودەدات. 

3-دلە کوتێ و گێژبوون و لەهۆش خۆ چوون.

4-کۆخە و بەلغەمی خوێناوی.

5-ماندووبوون و داهێزران.

6-پێ ئاوسان و ئەستوور بوون.


PM:12:53:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌