‌ نیشانه‌كانی خه‌مۆكی دوای منداڵبوون

وێستگە ستایل-

لەدایکبوونی منداڵ دەتوانێت چەندین هەستی جۆراوجۆر بە ئافرەت ببەخشێت لە خۆشییەوە تا ترس و دڵەڕاوکێ، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی هەستێکی گەورەتر کە بریتییە لە خەمۆکی. خەمۆکی دوای منداڵبوون بە شێوەیەکی گشتی بە گۆڕانی باری دەروونی، گریان، دڵەڕاوکێ و سەختی خەوتن تایبەتمەندە.، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری‌ نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی خه‌مۆكی پاش منداڵبوون ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون چین؟

نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون هاوشێوەی نیشانەکانی خەمۆکی ناسراون، لەوانە:

1-هەستکردن بە دڵتەنگی و خەمۆکی.

2-بێتوانایی لە چێژوەرگرتن لە شتە خۆشەکان.

3-ماندوێتی یان کەمی وزە.

4-خراپی تەرکیزکردن.

5-ئاستی نزمی متمانە بەخۆبوون.

6-کێشەی خەوتن.

7-گۆڕان لە ئارەزووی خواردن (زۆر یان کەم خواردن).

8-لەوانەیە دایکەکە هەست بە گۆشەگیری بکات ، یان تەنانەت بیرکردنەوە لە زیانگەیاندن بە خۆی یان منداڵەکەی.


PM:03:43:28/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌