توێژینه‌وه‌یه‌ك: وردیله‌ی پلاستیك گه‌یشتۆته ناو مێشكی مرۆڤ
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستوه وردیله‌ی پلاستیك گه‌یشتۆته ناو شانه‌كانی مێشكی مرۆڤ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نوێی زیان و مه‌ترسییه‌كانی پلاستیكه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردوه و توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر 15 كه‌سی مردوو ئه‌نجامداوه، ده‌ركه‌وتوه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 8 كه‌سیان وردیله‌ی پلاستیك له شانه‌كانی مێشكیاندا هه‌بووه.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "JAMA Network Open" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه وردیله‌ی پلاستیكی له پێكهاته‌ی پۆلی برۆبیلین كه یه‌كێكه له باوترین جۆره‌كانی پلاستیك له دروستكردنی كه‌لوپه‌لدا به‌كارده‌هێندرێت، قه‌باره‌ی وردیله‌كان له‌نێوان 5.5 و 26.4 مایكرۆمه‌تردا بووه ئه‌وه‌ش كه‌متره له چاره‌كی پانی تاڵه مویه‌ك.
بابه‌ته‌كه پێگه‌ی" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه و توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌م وردیله پلاستیكانه له‌ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه گه‌یشتونه‌ته مێشك، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به زیادبوونی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی مێشك و ده‌مار و له‌ناویاندا نه‌خۆشی پاركنسۆن"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه كه ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك و به‌رهه‌مهێنانی زۆر زیاتر بووه به‌راورد به 20 ساڵی ڕابردوو، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره پلاستیكانه‌ی توانای شیبوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت گرفته‌كه له به‌رز بوونه‌وه‌دا بێت.
PM:01:30:19/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوه‌ته‌وه