‌چەوری جگەر بە ھۆکاری نا کحولی

وێستگە ستایل-

چەوری جگەر بە ھۆکاری نا کحولی ، واتا کۆبونەوەی چەوری لە جگەردا لەو کەسانەدا کە ماددە کحولیەکان بەکار ناھێنن دووجۆری ھەیە، دكتۆر باوان پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر ئه‌و دوو جۆره‌ باسده‌كات.

1-چەوری جگەری ئاسای :کۆبوونەوەی چەورییە بەڵام نابێتە ھۆی ھەوکردن یان تێکشکاندنی جگەر.
2-جۆری دووەمیان:بەھێزترە لە جۆری یەکەم چونکە دەبێتە ھۆی ھەوکردن و تێکشکاندنی خانەکانی جگەر کە لەوانەیە لە داھاتوو ببێتە ھۆی شێرپەنجەی جگەر.

کێن ئەو کەسانەی مەترسیان لەسەرە؟ 
-کێشی زیادەی لەش
-جۆری دووی شەکرە :کاتێک شەکری خوێن زۆر زیاد دەبێت 
-بەرزی کۆلیسترۆڵی لەش:کە کۆلیسترۆل و چەوری سیانی لە خوێندا زۆر دەبێت


AM:09:17:15/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌