‌باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ئایدز

وێستگە ستایل-

كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ش، ئه‌وه‌ی‌ به‌ نه‌خۆشی ئایدز(HIV) ناسراوه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری و خڕۆكه‌ سپیه‌كانی خوێن وێران ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات جه‌سته‌ به‌ ئاسانی توشی نه‌خۆشی دیكه‌ ببێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌  "medlineplus" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی لاوازبوونی به‌رگری له‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌نفلۆنزا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی‌ دوو بۆ چوار هه‌فته‌ ناوبه‌ناو نیشانه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سی توشبوو ده‌رده‌كه‌وێت:

1- به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما و له‌رز
2- ده‌ركه‌وتنی سووربوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پێست
3- ئاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ شه‌وانه‌
4- ئازاری ماسولكه‌كان
5-هه‌وكردنی قوڕگ
6- ماندوێتی
7- ئاوسانی گرێ لیمفاویه‌كان
8- برینداروون و سووربوونه‌وه‌ی‌ ده‌م 

ئه‌گه‌ر له‌سه‌رتاوه‌ كه‌سه‌كه‌ چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه‌ به‌رگری له‌ش ته‌واو لاواز ده‌بێت و نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌گاته‌ ئایدز، سه‌ره‌تا هیچ كه‌س هه‌ست به‌ توشبوونی ناكات به‌م نه‌خۆشییه‌ و ته‌نها پشكنینی خوێن ئه‌مه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ ئایدز كه‌ پێگه‌ی‌ "hiv.gov" سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردۆته‌وه‌ بریتیه‌ له‌:
1-له‌ده‌ستدانی كێش زۆر به‌ خێرایی
2-به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی‌ شه‌وانه‌
3-ماندوێتی زۆر و بێ هۆكار
4- ئاوسانی لیمفه‌ گرێگان له‌ژێر باڵ و ڕان و مل
5-سكچوون زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك
6-هه‌وكردنی سییه‌كان
7-برینی ده‌م  كۆم و كۆئه‌ندامی زاوزێ
8- دروستبوونی په‌ڵه‌ی‌ سوور و وه‌نه‌وشه‌ی‌ له‌سه‌ر پێت و ناو ده‌م 
9-كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای یاده‌وه‌ری و خه‌مۆكی و تێكچوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار


AM:10:43:05/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌