‌باوترین كێشه‌كانی كۆم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

نەخۆشی و کێشەکانی کۆم لە هەردوو ڕەگەزدا باوە، بەتایبەتی لە خانماندا بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە کە باوترینیان ئەوەیە خانمان ئەبنە دایک و لە کاتی سکپڕیدا ئەم کێشانە زیاتر دەبن، دكتۆره‌ ئه‌وین پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

کۆمەڵێک ڕێگا چارە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆم باوترینیان بریتیە لە نەشتەرگەری کۆم
1-لە پیشوودا نەشتەرگەری بە ڕێگای کۆن دەکرا کە تاکو ئێستاش بەردەوامە،بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ پێشەکەوتنی زانستی پزیشکیدا ئێستا نەشتەرگەریەکان بە جۆرێک لە ئامێری پێشکەوتوو تازە دەکرێت،کە ئەویش ئامێری بایۆلێتیکی ئەڵمانییە. 
ئەم ئامێرە بەسودە بۆ ئەوەی کێشەکانی کۆم پێ چارەسەر بکرێ وەکو (مایەسیری،قلیشی کۆم، گۆشتی زیادە، ناسۆی کلێنچەکە و ناسۆری دەوری کۆم )

لە سودەکانی ئەم ئامێرە:
1- نەخۆشەکە دەتوانێت بە کەمترین ئازار لە نەخۆشخانە دەربچێت 
2-بە زوترین کات برینەکە چاک دەبێتەوە و نەخۆشەکە دەتوانێت بچێتەوە سەر کار و باری ڕۆژانەی خۆی و جم جۆڵی ئاسایی.
‌‌30پێویست بە تەداوی ناکات لە پاش نەشتەرگەری 
‌3-ڕێژەی هەڵدانەوەی کێشەکانی کۆم پاش نەشتەرگەری بەم ئامێرە زۆر کەمترە ئەگەر بەراورد بکری بە جۆرەکانی پیشووی  نەشتەرگەری بۆ کێشەکانی کۆم. 


AM:11:59:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌