‌چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر سستی گورچیلە

وێستگە ستایل-

یەکەم هۆکاری سست بوونی گورچیلەکان لە جیهاندا ئێستا نەخۆشیی شەکرەیە، بەڵام بە چەند ڕێگایەک بەرگری لێدەکرێت کە ڕوو نەدات، دكتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

1-کۆنترۆڵی شەکرەکە: ئەمە یەکلابووەتەوە، هەتا شەکرەکەت کۆنترۆل بێت باشتر خۆت دەپارێزیت لە سست بوونی گورچیلەکان. 

2-کۆنترۆلی فشاری خوێن (زەخت): بوونی فشاری خوێن لەگەڵ شەکرەدا چەند هێندە نزیکت دەکاتەوە لە سست بوونی گورچیەلەکان، بەڵام ئه‌گەربێت و کۆنترۆڵی بکەیت زۆر بە باشی دوور دەبیت لەم حاڵەتە.

3-پشکنینی چەند مانگە: زۆرجار ووتومانە، نەخۆشیی شەکرە هەر خۆی نییە هەتا سەربەخۆ بچیت پشكنین بکەیت، بەڵکو تەنها بە سەردانی پزیشک دەزانرێت کۆنترۆڵە یان نا، چوونکە شەکرە هەر ئەو ژمارانە نیە کە پشكنین پێدەکەیت، چەند پشکنینێکی خوێن بۆ (یوریا و کریاتین) و پاشان لێکدانەوەی بە هاوکێشەی تایبەت زۆر گرنگە.

4- پشکنینی ساڵانە: پێوانەی پرۆتینی ناو میز زۆر گرنگە، ئینجا هەر یەکەو پلەیەکی خۆی هەیە کە دەکرێت بەری پێبگیرێت بە دەرمانی تایبەت.

5- وەکو هەموو نەخۆشییەکی دیکە، کەم خۆری و وەرزش و تەرکی جگەرە.

تێبینی: زۆربەی نەخۆشانی شەکرە بە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بە دوورن لە سستی گورچیلە چوونکە ئەمانە چەندەها ساڵە تاقی کراونەتەوە و بەڵگەی زانستیی لەسەرە.


PM:09:00:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌