ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی چاو تاقیكراوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك پسپۆڕان له كۆلێجی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا ئه‌نجامیانداوه تیایدا ئاماژه‌یان بۆ جۆرێك نه‌شته‌رگه‌ری سادده كردوه یارمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی بینین ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه به‌ركه‌وتنی به تیشكی سووری چڕ به‌یانیان بۆماوه‌ی 3 خوله‌ك له هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ری لاوازی بینین ده‌كات به‌هۆی چونه ته‌مه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی"میدیكال نیوز توده‌ی" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مێش و مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه.
ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕوناكیه له‌سه‌ر چاویان تاقیكراوه‌ته‌وه له پیاوان و خانمان 34-70 ساڵ بووه، پێوانه‌ی توانای بینینی به‌شداربووه‌كان كرا له‌گه‌ڵ توانایان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان، ته‌واوی به‌شداربووه‌كان له دوو كاتی جیاوازدا ئه‌م تیشكه بۆ چاویان به‌كارهێندراوه ، ئه‌نجامه‌كان به‌و جۆره بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان ڕوناكیه‌كه ئاڕاسته‌ی چاویان كراوه ئه‌نجامی باشتری هه‌بووه به‌ڕێژه‌ی %17 به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كاتی دیكه تیشكه‌كه له چاویاندراوه.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پرۆفیسۆر" گلین جیڤری" ده‌ڵێت" تیشكی سوور كار ده‌كاته سه‌ر چاو و توانای بینین به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی بگۆڕێت به گۆڕانی جۆری زینده‌وه‌ره‌كه، ووزه‌یه‌ك ده‌دات به مایتۆكۆندریا له چاودا بۆ ئه‌وه‌ی ووزه‌ی زیاتر بێت له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن یان نه‌خۆشی ووزه‌ی ناو مایتۆكۆندریا كه‌مده‌بێته‌وه"
AM:09:41:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه