‌خانمی دووگیان پێویستی بەچەند پشکنینی سۆنار هەیە لە ماوەی دووگیانیدا؟

وێستگە ستایل-

بە گشتی خانمان پێویستە بە لای کەمی4-5 پشکنینی سۆناریان هەبێت لە ماوەی دوو گیانی دا بەم شێوەیە، دكتۆره‌ چرۆ پزیشکی شارەزایی تیشک و سۆنار باسیده‌كات.

-پشکنینی یەکەم
(لە ماوەی 6بۆ 8 هەفتە)
بۆ دیاری کردنی لێدانی دڵی کۆرپەلە وهەروەهاشوێنی لەناو منداڵدان یاخود دەرەوەی منداڵدان وە دیاری کردنی ژمارەی دووگیانیەکە(واتا یەک کۆرپەلە یان دووان،سیان..)

(NT scan) پشکنینی دووەم 11-13 هەفتە :
 ئەمەش بۆ دیاریکردنی ناتەواویەکانی مل و بڕبڕەی پشتی کۆرپەلە
- پشکنینی سێیەم 18-22هەفتە (anomaly scan)
بۆ دیاریکردنی ناتەواویەکانی ئەندامە سەرەکیەکانی ناوەوەی لەشی کۆرپەلە
- پشکنینی چوارەم32  هەفتە یاخود 8 مانگی (doppler ultrasound) یان سۆناری ملوەن
بۆ زانینی دۆخ و گەشەی کۆرپەلەو هەروەها پێوانی ئاوی پێویستی دەورو بەری کۆرپەلەکە.
- پشکنینی پێنجەم 9 مانگی و پێش لەدایکبوون
بۆ دیاری کردنی کێش و گەشەو ئاوی پێویستی دەوروبەری کۆرپەلەوهەروەها دیاریکردنی ئەو بەشەی کۆرپە کەلە خوارەوەیە بۆ دەستنشانکردنی شێوازی لە دایکبوون سروشتی یاخود نەشتەرگەری.
- هەندێك له خانمی دووگیان پێویستیان بە پشکنینی زیاتر هەیە بەپێی تەندروستی خۆی و کۆرپەلە ئەمەش بەپێی رێنمایی پزیشکی پسپۆر.


PM:03:03:06/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌