زیانێكی نوێی تاتۆ ئاشكرا كرا
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه مه‌ترسییه‌كانی مره‌كه‌بی تاتۆی ئاشكرا كردوه له‌وانه‌ش هۆكاری توشبوونه به هه‌ستیاری چونكه له‌ناو ئه‌م مادده‌یه‌دا چه‌ندین پێكهاته‌ی ژه‌هر هه‌یه.
له مره‌كه‌بی تاتۆدا كانزای قورس وه‌ك" قورقوشم و زه‌رنیخ و جیوه" هه‌یه و به‌هۆیه‌وه وردیله‌ی ئه‌م مادده ناته‌ندروستانه له‌ڕێی پێسته‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ گرێ لیمفاویه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته و هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ه گۆڤاری" زانستی زینده‌وه‌رناسی ورد و ژینگه" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا زیانێكی نوێی تاتۆ ئاشكرا بووه ئه‌ویش هه‌بوونی به‌كتریایی نا هه‌وایی و هه‌واییه كه مه‌ترسی توشبوون به به‌كتریا زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر سیۆنج جای له‌لایه‌ت ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه و یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه زیانێكی نوێی تاتۆ ده‌ربخات، به‌نزیكه‌ی %35 ی مره‌كه‌بی تاتۆ و ماكیاج كه له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌فرۆشرێت به به‌كتریا پیس بووه و ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی توشبوون به نه‌خۆشی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر.
PM:01:09:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه