پسپۆڕان: گه‌رمای هاوین زیانی بۆ توشبووانی شه‌كره هه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌رزی پله‌كانی گه‌رما بۆ هه‌مووان ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن گه‌رما زیاتر كاریان تێده‌كات.
له وه‌رزی هاوین و له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما زۆر پێویسته توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ئاگاداربن، له گه‌رمای زۆردا ئاره‌قكردنه‌وه زۆر ده‌بێت و بڕێكی زۆر له ئاوی جه‌سته به‌فیڕۆ ده‌چێت و ئاستی شه‌كر له خوێندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن له وه‌رزی هاویندا زیاتر هه‌ست به گه‌رما ده‌كه‌ن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی توشبووی شه‌كره نین.
ئه‌مانه باشترین ڕێنمایین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن له وه‌رزی هاویندا:
1- ناو به‌ناو پشكنین بۆ ئاستی شه‌كری خوێن بكه‌ن.
2- به‌به‌رده‌وامی شێداركه‌ره‌وه بۆ پێست و جه‌سته‌یان به‌كاربهێنن.
3-له ماڵه‌وه بمێننه‌وه ئه‌و ڕۆژانه‌ی زۆر گه‌رمه.
4-ڕۆژانه چه‌ند چالاكیه‌كی جه‌سته‌ی ئه‌نجامبده.
AM:11:35:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2676
جار خوێنراوه‌ته‌وه