ئهو كاتهی خوێنت له میزدا بینی ئهم پشكنینانه بكه
وێستگە ستایل-
ههبوونی خوێن لە میزدا ( Hematuria) بریتییە لە بوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە میزدا، زۆرێک لە حاڵەتەکان دەتوانن ببنە هۆی بوونی خوێن لە میزدا، وەک نەخۆشی گورچیلە، هەوکردنی بۆری میز، نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ بۆیە بینینی خوێن نابێت پشتگوێ بخرێت.
ئەو پشکنینانەی کە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری بینینی خوێن لە میزدا:
1-شیکاری میز: بۆ دیاریکردنی بوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لە میزدا
2-زەرعی میز : بوونی خڕۆکە سپییەکانی خوێن لە زەرعی میزدا زیاتر لەگەڵ هەوکردنی بۆری میزدا دەڕوات، بەڵام پرۆتین، یان گلوکۆز لە میزدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی نەخۆشی گورچیلە.
3-پشکنینی گشتی خوێن
4-پشکنینی یوریا و کریاتین : بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی بوونی خوێن ئەنجام دەدرێت، چونکە ڕێژەی بەرزی کریاتین ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە
5-سۆنەری سک: بۆ هەڵئاوسانی گورچیلە یاخود بوونی بەردی گورچیلە
6-نازوری میزڵدان (سیستۆسکۆپی): بۆرییەکی نەرم و نیان بەکاردێت کە کامێرای تێدایە و دەخرێتە ناو بۆری میزەوە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی خوێن لە میزدا، وەک شێرپەنجەی میزڵدان.
7-وەرگرتنی نموونە لە گورچیلە: بریتییە لە وەرگرتنی نمونەی شانەکانی گورچیلە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە کە دەبێتە هۆی بوونی خوێن.
AM:11:01:04/07/2024
ئهم بابهته 892
جار خوێنراوهتهوه