ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری زه‌هایمه‌ر په‌سه‌ند كرا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندیاندا له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك ده‌رزی كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بژارده‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌سه‌ره‌تای قۆناغی نه‌خۆشییه‌كه‌دان.
ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ده‌رمانی"كیسونلا" ی په‌سه‌ند كرد كه به‌رهه‌می كۆمپانیای" ئه‌یلی لیلی" یه بۆ چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته سوك و پێشوه‌خته‌كانی خه‌ڵه‌فان كه له ئه‌نجامی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر دروست ده‌بێت.
كیسونلا دووه‌م ده‌رمانه كه په‌سه‌ند كراوه یارمه‌تی دره‌نگخستنی نه‌خۆشی لاوازبوونی یاده‌وه‌ری ده‌دات، ساڵی پار ده‌رمانێكی هاوشێوه كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ژاپۆنی"ئیسایی" بوو په‌سه‌ند كرا.
ئه‌م ده‌رزیه سوودی هه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات ده‌رزیه‌كه به‌ده‌مار وه‌ربگیرێت و ڕه‌نگه ئاوسان له مێشكدا دروست بكات.
پزیشكه‌كان لایان وایه په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ده‌رمانه زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه كه چه‌ندین ده‌رمان تاقیكرانه‌وه و سوودیان نه‌بووه.
PM:05:46:03/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه