‌هۆکاره‌كانی ژانەسەر لەخانمانی دووگیاندا

وێستگە ستایل-

هەندێکجار خانمان لەکاتی  سکپڕیدا تووشی ژانەسەر ئەبن، شوێنی ئازارەکەو ومانەوە وتووندی ئازارەکە بە پێ ی هۆکاری ژانەسەرەکە جیاوازه‌، زۆر رینەی خانمان کە تووشی ژانە سەر دەبن هۆکارەکەی سادەیە، بەڵام هەندێكجار هۆکاری ژانەسەرەکە نەخۆشی یەکە کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەبێتە مەترسی بۆ دایک وکۆرپەکە، هەربۆیە باشتر وایە کە خانمی سکپڕ هەرکات هەستی بە ژانەسەر کرد سەردانی پزیشکی پسۆڕ بکات بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت، دکتۆرە خێڵان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

لەگرنگترین هۆکارەکانی ژانەسەر ئەمانەن:
1-كەم خەوی وتێکچوونی خەو :هۆکارن بۆ ژانەسەر لەخانمی سکپڕدا،گرنگە خانمی سکپڕ نزیکەی ٨کاژێر بخەوێت لە شەودا.

2-ووشک بوونەوەی جەستە:کەمی ئاولە لەش دایەکێکە لە هۆکارە سەرەکی یەکانی ژانەسەر لە خانمی سکپڕدا،بەتایبەت ئەوانەی هێڵنج و ڕشانەوەیان هەیە و ناتوانن ئاو  وشلەمەنی بەپێ ی پێویست بخۆنەوە.

3-کەم کردنەوەی کافایین هەندێک لەخانمان ڕۆژانە بڕێکی زۆر چا. وقاوە ئەخۆنەوە،بەڵام لەکاتی سکپڕی دا بە هۆکاری ئەوەی کافایین بە بڕێکی زۆر زیان بەخشە لە کاتی سکپڕی دا،وا پپێویست ئەکات ئەم خواردنانە کەم  بکاتەوە …وەلەبەر ئەوەی جەستەی فێری ئەم مادەیە بووە کەکەمی ئەکاتەوە تووشی ژانەسەر ئەبێت.

4-سترێس،ماندوویەتی زۆر ،خەفەت ،خەمۆکی هۆکارن بۆ ژانەسەر لەکاتی سکپڕی.

5-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن،ژانەسەر لەکاتی سکپڕی دا ڕەنگە نیشانەیەکی ترسناک بێت بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن وئەگەر چارەسەری بۆ نەکرێت،ئەبێتە هۆکاری مەترسی بۆ دایک وکۆرپەکە.

6-دابەزینی شەکرەی خوێن: کاتێک کە خانمەکە زۆر برسی بێت ،بەڕۆژووبێت شەکری خوێنی دائەبەزیت و ئەبێتەهۆی ژانەسەر.

7-تووش بوون بە ئینفلوەنزا و هە وکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب)،هۆکارن بۆ ژانەسەر.

8-شەقیقەجۆرێک لە ژانەسەرە کە  لایەکی سەری دەگرێتەوەو هەندێک نیشانەی تایبەتی هەیە.

9-جەڵتە (دەگمەنە)

چارەسەر :پاش پشکنین و دەستنیشان کردنی چارەسەری بۆ ئەکرێت بە پێ ی هۆکاری ژانەسەرەکە 


AM:11:02:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌