جۆر یان بڕی خۆراك كامیان گرنگن بۆ ئافرهتی دووگیان؟
وێستگە ستایل-
ئافرەتی دووگیان بەرپرسیارە لە تەندروستی كۆرپەلەكەی چونكە تاكە سەرچاوەی خۆراكە بۆی، بۆیە پێویست دەكات كە ئافرەتی دووگیان گرنگی زۆر بدات بە خۆراك و شێوەی خواردنی رۆژانەی، بیرو رایەكی هەڵە هەیە كە دەڵێ ئافرەتی دووگیان بە بایی دوو كەس بە بڕی زیاد خۆراك بخوات، بەڵام لە راستیدا كۆرپەلە پێویستی بە بڕێكی كەمی وزەوە هەیە كە دەبێ ئافرەتی دووگیان لە خۆراكیدا زیادی بكات.
دکتۆرە دیمهن پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی دهڵێت"ئەوەی سەبارەت بە خۆراكەوە گرنگە ئەوەیە كە گرنگی بە جۆری خۆراك بدرێت نەك بە زیادكردنی بڕی خۆراك و زیادكردنی وزە (كالۆری) كە تەندروستی باشتر بۆ دایك و كۆرپەلەكەی دابین بكات."
بۆ نموونە، كالسیۆم ( شیر یان بەرهەمەكانی شیر وەكو ماست یان پەنیر)، فۆلیك ئەسید بۆ پاراستنی زگماکی ناتەندروست لە کۆرپەلەدا رۆڵی سەرەكی هەیە، سەوزە و رووەكە پاقلەییەكاندا بە رێژەیەكی باش فۆلیك ئەسید لەخۆدەگرن. ئاسن لەبەر كەمخوێنی كە زۆربەی ئافرەتە دووگیانەكان تووشی دەبن( گۆشت، هێلكە، نیسك، سپێناغ، پاقلەمەنییەكان، ڤیتامین C) بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و هاندانی هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا(میوەی مزر، قەرنابیت، كیوی، گەڵا سەوزەكان).
PM:04:53:30/06/2024
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه