هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری قوچه‌كی بوونی گلێنه‌ی چاو
وێستگە ستایل-
قوچه‌كی بوونی گلێنه، ئەم نەخۆشییه بریتیە له دروستبوونی ناڕێكی له‌سه‌رووی گلێنەی چاو وه هەروەها تەنك بوونەوەی گلێنەی چاو، لەتەمەنی مێرد مندالیەوە دەستپێدەكات هه تا تەمەنی 30 ساڵی، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو_نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
نیشانەكانی بریتین له:
1-لێل بوونی بینین
2-هەستیاری به رووناكی
3-ئەوانەی چاویلكه یان هەیه زوو زوو ئاستی بینینان دادەبه‌زێت و چاویلكه دەگۆرن.
هۆكارەكانی چین؟
1-مێژووی خێزان، واتا كەسێك له خێزانەكه دا هەمان نەخۆشی هەبێت.
2-خوراندنی به‌رده‌وامی چاو و هه‌ستیاری هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه.
3-داون سیندروم
4-مارفان سیندروم
5-ئیهلەر سیندروم
ڕێگاکانی چاره‌سه‌ركردنی:
به‌پێی تەمەن و ئاستی نه‌خۆشییه‌كه دەگوڕێت، ئەویش پزیشكی چارەسەركار دیاری دەكات، بریتین له:
-چاویلكه له قوناغی سەره تادا
-جورێكی تایبه ت له هاوێنەی چەسپاو.
-جێگیركردنی گلێنەی چاو له ڕێگەی تیشك و مادده ی ڕایبوفلاڤین.
-گورینی گلێنه ی چاو
ئەم چارەسەرە كاتێك دەبێت كه نەخوشیەكه له قۆناغی سەره‌تادا دەستنیشان و چاره‌سه‌ر نەكرابێت.
PM:04:44:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه