مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه ده‌بێت
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووه به مادده‌ی" ئۆكسیدی ئه‌سیلین" كه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌كارده‌هێندرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆرپه‌ی ناوسكیان دروست ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه ئیسپانیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌ركه‌وتنی خانمانی دووگیان به‌م مادده كیمیاویه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كێشی كۆرپه كه‌مبێت و سه‌ری كه‌مێك نائاسایی بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 1000 كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو كراوه له یۆنان و ئیسپانیا و نه‌رویج و به‌ریتانیا و دانیمارك، ده‌ركه‌وتووه به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوونی" ئۆكسیدی ئه‌سیلین" له خوێنی ناوكه په‌تكیاندا هه‌بووه، كێشی منداڵه‌كانیش 71 گرام و قه‌باره‌ی سه‌ریان 0.3سانتیمه‌تر بچووكتر بووه له‌چاو منداڵی ئاسایی.
توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جگه‌ره كێشن ئاستی ئه‌م مادده كیمیاویه له خوێنی كۆرپه‌كانیاندا زیاتره، مانولیس كۆجیڤیناس نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" باشترین كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن به ئۆكسیدی ئه‌سیلین ده‌بێت له ماڵ و شوێنی كار كاری له‌سه‌ر بكرێت"
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه" باربرا هاردینج" له په‌یمانگای به‌رشه‌لۆنه تایبه‌ت به ته‌ندروستی جیهانی وتویه‌تی" بچووكی قه‌باره‌ی سه‌ری منداڵ په‌یوه‌ندی هه‌یه به دره‌نگ كه‌وتنی گه‌شه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌ماری كۆرپه، و دابه‌زینی كێشی كۆرپه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و شه‌كره‌ی جۆری دوو و لاواز بوونی ئێسك زیاد ده‌كات"
PM:04:36:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه