‌ئه‌م كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ مایەسیری زۆره‌

وێستگە ستایل-

مایەسیری بریتییە لە هەڵئاوسانی بۆرییەكانی خوێن لە بەشی خوارەوەی کۆم بەهۆی بوونی پەستانێکی زۆر لەسەریان، مایەسیری خۆی نەخۆشییەکی ترسناك نییە، بەڵام ئەشێت بەهۆی کاریگەری نەخۆشییە خراپ و درێژخایەنەکانی ترەوەبێت، وە دەبێتە هۆی بێزاركردن و درووستكردنی ئازار و ناڕەحەتی لەلای کەسی تووشبوو، دکتۆرە ئەوین پزیشكی نەخۆشیەکانی مەمک، غودەی دەرەقی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی توشبوون بە مایەسیری
1-خوێنبەربوونی کۆم (بەزۆری بێ ئازار)
2-گرێیەکی ڕەقی هەستپێکراوی دەوروبەری کۆم کە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی، ئازار،  خوران و هەڵئاوسان.

 مایەسیری نەخۆشییەکی باوە لە هەردوو ڕەگەزدا، وە ئەشێت لە هەموو تەمەنێکدا دروست ببێت و لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن زیاتر دەبێت.

زۆرێک لەخانمان توشی مایەسیری دەبن لەماوەی دووگیانی و منداڵبووندا، بەهۆی بوونی پەستان لەسەر لولەکانی خوێن لەسەر ناوچەی حەوز بەهۆی کۆرپەوە، هەروەها بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان لەماوەی دووگیانیدا.

زۆر پێویستە نەخۆش لەکاتی بوونی نیشانەکانی مایەسیریدا یاخود هەر نیشانەیەکی نەخوازراوی تر لەکۆمدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.


AM:10:13:29/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌