‌پزیشكێك: جارێكی دیكه‌ نەخۆشیی نیکاف بڵاوبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

نیکاف، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕژێنی لیک لە لا مل،ئەم نەخۆشییانە دەیان ساڵبوو لە بیری خەڵک چووبۆوە، ئێستا وا دەستی پێ کردووەتەوە له‌ كوردستان، دکتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئەم نەخۆشییانە زۆر دەمێک بوو بە هۆی تووند و تۆڵی لە پرۆگرامی (کوتان)ەکان کە بۆ منداڵ دەکرا لە عێراق وەک وڵاتانی دیكه‌ی‌ جیهان، بەڵام لە ئێستادا نەخۆشییەکە سەری هەڵداوەتەوە ناو بە ناو بە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق منداڵەکانیان نابەن بۆ کوتان.

هۆکار زۆرە بۆ ئەمە، لە سەروو هەموویەوە ئەو تەوژمی دژە زانستییە کە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

نیشانەکانی:
1-سەرەتا وەکو هەموو پەتایەکی دیکە، بە لەرز و تا و لەش داهێزران و سەرئێشەیەکی (عەجیب وەکو نەخۆشەکانی ئێرە ناویان ناوە.)
2- پاشان هەڵئاوسانی ڕژێنی لامل، بە شێوەیەک کە ئەو گۆشە سرووشتییەی لە لاملی مرۆڤ درووست دەبێت لەو نەخۆشانەدا  دیار نامێنێت.

3- پاش چەند ڕۆژێک نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە. بە داخەوە لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی هەوکردنی دەماغ یان پووکانەوەی هێلکە گوونەکان.

تێبینی گرنگ:
لەبەر ئەوەی کوتانەکانی منداڵیی بەرگەمان پێ دەکرێت هەتا تەمەنێکی دیاریکراو، لە پاش 20 بۆ 40 ساڵی ئەو کوتانانە هێزیان نامێنێت بۆیە نەخۆشی نیکاف دەبینین لە باڵغ بووەکان.


AM:09:14:29/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 3220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌