‌هۆكار و چاره‌سه‌ری داکەوتنی پێڵوی سەرەوەی چاو

وێستگە ستایل-

(دابەزین) داکەوتنی پێڵوی چاو حاڵەتێکە کە هەردوو پێڵوی سەرەوەی چاو (یان تەنها یەک پێڵوی چاو) دادەبەزێت بۆ خوار ئاستی ئاسایی خۆیان. ئەم حاڵەتە زیاتر لەناو کەسانی بەساڵاچوودا هەیە، ئەم حاڵەتە ڕەنگە کاریگەری لەسەر بینین هەبێت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکار:
هۆکارەکانی داکەوتنی پێڵوی سەرەوەی چاو زۆرن کە بریتیین لە هۆکاری سروشتی و حاڵەتی تەندروستی دیکە.

1-هەڵکشانی تەمەن، وەک بەشێکی سروشتی پیربوون، بەهۆی شلبوونەوەی ماسولکەی پیڵۆی چاو کە بەرپرسە لە بەرزکردنەوەی پێڵوی چاو.

2-برینداربوون یان زەبر و زەنگی چاو کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی چاو و بەستەرەکانی چاو هەبێت.

3-گرێی چاو.

4-نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو.

5-برینداربوونی سەر.

6-هەوکردنی چاو

7-نەخۆشییە دەمارییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ماسولکەکانی چاو، دەمارەکان، یان هەردووکی هەیە، وەک: میاستینیا گراڤیس، و ئیفلیجی دەماری دموچاو

چارەسەر:
1-پێش هەموو شتێک دەبێت هۆکارەکی سەرەکی  داکەوتنی پێڵوی چاو  دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت.
2-باشترین شێوازی چارەسەرکردن بۆ داکەوتنی پێڵوی چاو بریتییە لە نەشتەرگەری، نەشتەرگەرییەکە بریتییە لە لابردنی پێستی زیادە و توندكردنەوە و راكێشانی ماسولكەی پێڵوی چاو، ئەمەش ڕێگە بە بینینی باش دەدات و دیمەنێکی جوان بە چاو دەبەخشێت.


PM:01:59:27/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌