باشترین كاته بۆ شۆردنی ددان
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی ددان ئاگای ده‌دات له‌باره‌ی شۆردنی ددان له كاتی به‌یانیاندا چونكه ئه‌مه زیان به ته‌ندروستی ده‌م ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵیدا كاتی گونجاو بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان ده‌خاته ڕوو.
زۆرێك له ئێمه ڕۆژانه پاش خواردنی ژه‌می به‌یانیان ددان ده‌شۆین، به‌ڵام ئه‌م پزیشكه ئاگایی ده‌دات له دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه.
دكتۆر مه‌نوچه‌هر خاوه‌نی كۆمپانیای Smart Dental and Aesthetics له له‌نده‌ن ده‌ڵێت"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاش خواردنه‌وه‌ی قاوه ددانتان مه‌شۆن، چونكه قاوه خواردنه‌وه‌یه‌كه پێكهاته‌ی ترشی زۆره كاتێك ددانت ده‌شۆیت به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری ترشێتیه‌كه‌وه مینای ددان زیانی پێده‌گات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاش نانخواردن ڕاسته‌وخۆ ددانت مه‌شۆ و باشتر وایه پێش نانخواردنی به‌یانی ددان بشۆردرێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ددان له چه‌ند كانزایه‌ك پێكهاتووه، ڕه‌گی ددانی داپۆشیوه، به‌یانیان كه هه‌ڵده‌ستین له خه‌و به بڕێك به‌كتریا داپۆشراوه باشتر وایه پێش نانخواردن ددان بشۆین بۆ ئه‌وه‌ی خاوێن ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه پشتگوێ بخه‌ین ئه‌وه پاش نانخواردن چه‌ند چینێك به‌كتریا له‌سه‌ر ددان ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ش زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت"
PM:06:42:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه