کاریگەری مادە هۆشبەرەکان لەسەر دهروون و جهستهی کەسی بەکارهێنەر
وێستگە ستایل-
یەکێک لە دیارەکانی هەرە زیانبەخشهكانی کۆمەڵگای جیهانی بەگشتی و وڵاتانی دواکەوتوو بەتایبەتی مادەی هۆشبەرە بەگشتی لە کۆمەڵگا ڕووخاوەکان لەڕووی ئابووری و ڕۆشنبیری تیا بەدی دەکرێت بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی پلەی یەکەمی توشبووانە وڵاتانی ئێران ئەفغانستان و پیرۆ و مەکسیک و وڵاتانی باشوری ئەفریقا دیارترین وڵاتانی بەرهەمهێن و بەکارهێنی ئەم تیرۆرە سپیەن مادە هۆشبەرەکانیش وەک (کۆکاین٫هێرۆین ٫تلیاک٫ حەشیش ٫کریستاڵ٫هتد....) .
مادده هۆشبهرهكان لەڕێی دەرزی و بۆنکردنهوه بەکاردەهێنرێت و دەگوازرێتەوە بۆ دەمارەکانی لەش و دوای تێکەڵ بوونی لەکەڵ خوێن دەبێتە هۆی ئالوودە بوون، کۆمەڵکی كهسی هەست نزم و مشەخۆر هەڵدەسن بۆ کەڵەکەکردنی سەرمایە خودی بەڕێگای بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان کەسی بەکارهێنهر لەڕووی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و دەروونی زیانێکی زۆری پێدهگات و زیان دهگهیهنێت بە ژینگەی چواردەور.
بهكارهێنهری ماددهی هۆشبهر لەڕووی تەندروستی توشی لاوازی واتە کەمی کێش دەبێت و حەز وئارەزووەی خواردن کەم دەبێت نیشانەکانی لەسەر جەستە و ڕێ کردن بەدی دەکرێت و توانای بەرگەگرتنی نەخۆشی و گرفته تهندروستیهكانی كهمدهبێتهوه و تەندروستی لاواز دەبێت و لەڕووی دەروونیهوه ماددهی هۆشبهر زەمینەیەکی ڕەش دەخوڵقێنێت بۆ کەسی بەکارهێنەر.
سەرەتایی دەستکردن بە بەکارهێنانی ماددهی هۆشبهر كهسهكه ئاسایی دەبێت و چهند جارێك دوای بهكارهێنانی تووشی پەستانی دەروونی و دڵەڕوکێ دەبێت گۆشەگیر دهبێت و ڕووبەڕووی خەمۆکی دەبێتەوە تاکو وای لێیەت لە کۆمەڵگا دادەبڕێت ناتوانێت لەگەڵ چواردەور هەڵبکات و خۆی بگونجێنێت سۆز و بەزەیی بەرامبەر دەورووبەری کەم دەبێتهوه .
زۆرجار لەڕووی ئابووری کەسی قوربانی توشی داڕمانی کەسێتی و ئابووری دەبێتەوە چونکە پێویستی بە نەختینە(دەرامەت)دەبێت لە نەبوونی دەرامەت(پارە) بەکارهێنەر ڕووبەڕووی تەنگ و چەڵەمەی دەکاتەوە بۆ بەدەست هێنانی بڕێک لە نەختینەی بۆ بەدەستهێانی مادە زیان بەخشەکان زۆر جار ڕووبەڕووی دەست دڕێژی سێکسی و توندوتیژی و بارگۆڕانی دەروونی دەبێتەوە وەک تاکێکی ئاسایی ناتوانێت هەڵسوکەوت و مامەڵە بکات زۆر جار کاریگەرییە نەرێنیەکان توشبوان توشی خۆکوژی و لەدەستدانی ژیری و زۆر جار لەلایەن کەسانێک کە ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ مهرامی خۆیان و ههندێك له تاواناكان بهسوود وهرگرتن له كهسانی ئالودهبوو ئهنجام دهدرێت.
تاکی قوربانی دەستی مادە هۆشبەرەکان کەسێکی پەشۆکاو کەم ئەزموون وێنا دەکرێت کەسانی توشبوو دوای وازهێنانیش وێنایەکی خراپ دەبینرێت لەکۆمەڵگا، ئەمەش ئاستی ڕۆشنبیری بڕیار دەدات کە ئایا لەلایەن ژینگەی چواردەور قبوڵ دەکرێت یاخود هەر بە دەستێکی تێکدەر و ڕەش دەبینرێت بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەلایەن تاک کۆمەڵگایەک بنیاد دەنرێت کە بێبەش دەبێت لە هێز و توانا شاراوەکانی کەسی قوربانی کۆمەڵگایەکی داڕماوو دەبینرێت پێویستە لەسەر لایەنی پەیوەندیداری کۆمەڵگا و ڕاگەیاندن و ڕێگاکانی گواستەنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا و تاک و پێشکەش کردنی سیمینار و کۆرس و ژینگە هوشیار بکرێتەوە لە زیان و داڕمانی کۆمەڵگا.
پێویستە کەسانی توێژەر و لێکۆڵەر لەم دیاردەیە بەشێوەیەکی وریا مامەڵە بکات بۆ ئارام کردنەوەی دەروونی تاک بتوانێت کەسی بەکارهێنەر بگەڕێنرێتەوە ڕێچکەی کەسانی چواردەور.
ئا: میران شۆڕش
PM:12:23:16/12/2019
ئهم بابهته 44532
جار خوێنراوهتهوه