‌دوای كێشانی ددان پێویسته‌ چی بكه‌یت؟

وێستگە ستایل-


هەركاتێك پێویست بوو بەپێی ڕێنمایی پزیشكی ددانەكەت ددانێكت بكێشیت ئەوا پێویستە چەند ڕێنماییەك جێبەجێ بكەیت لەدوای ددان كێشانەكەت:

1- لانەبردنی ئەو لۆكەیەی كە لەلایەن پزیشكەوە دادەنرێت بۆ ماوەی ( 30) خولەك واتە نیو كاتژمێر.
2- نان خواردن بە لایەكەی دیكەی ناو دەم بۆ ماوەی (24) كاتژمێر.
3- دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی هەموو وەردراوێك بۆ ناو دەم واتە (غەرغەرە ) بۆ ماوەی 24 كاتژمێر.
4- دوای (24) كاتژمێر دەتوانرێت وەردراوی (غەرغەرەی ) ئاو و خوێ‌ بەكاربهێنرێت بەڕێژەی یەك كەوچكی چا خوێ‌ بۆ پەرداخێك ئاو.
5- دووركەوتنەوە لە خواردنی گەرم لە (24) كاتژمێری سەرەتادا.
6- هیچ شتێك مەخە سەر برینەكە بەبێ‌ ڕێنمایی پزیشك. 
7- جگەرە نەكێشان بۆ ماوەی 3 ڕۆژ. 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:05:53:19/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌