به پێكهاته‌ی سروشتی چه‌وری زیادده‌ی ورگ ده‌توێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ڕۆژانه له ڕێی میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کان به به‌رده‌وامی زانیاری و هه‌واڵ بڵاو ده‌کرێته‌وو ده‌رباره‌ی گیراوه و شله‌مه‌نی جیاواز که گوایه له ماوه‌یه‌کی کورت به خێرای چه‌وری له‌ش ئه‌سوتێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی ده‌کات بۆ نموونه تیکه‌ڵه‌ی ئاو ولیمۆ یان زه‌نجه‌بیل و لێمۆ و بیبه‌ری توند یان قاوه‌ی کوتراو یان سیر ، هتد.
1- به داخه‌وه ئه‌م زانیاریه‌نه دوورن له ڕاستی یه‌وه و هیچ به‌ڵگه‌ی زانستی نیه و زیاتر له ( % ۹۹ ) ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م گیراووانه‌یان به‌کار هێناوه هیچ سوودێکی وایان لێ بینه‌وه.
2- هیچ گیراوه‌یه‌کی سروشتی نیه که بتوانێت که کێش دابه‌زێنێت به خێرایی بێ ڕێجیم و وه‌رزش و چاره‌سه‌ری هۆکاری قه‌ڵه‌و بوونه‌که ئه‌گه‌رهه‌بێت وه‌ک تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان .
3- دابه‌زاندی کێش پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌سته به هاوکێشه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی بڕی خۆراک و زیاتر به‌کارهێنانی وزه‌ی له‌ش له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه.
4- ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌کرێنه‌وه پشت ده‌به‌ستن به به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک میوه و گژوگیای سروشتی که له ڕووی زانستی یه‌وه که‌مێک یارمه‌تی زیاتر سووتانی وزه ده‌ده‌ن له ناو له‌ش ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به‌رده‌وام بخورێن به‌ڵام ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر نین به ته‌نها کێش دابه‌زێنن.
5- ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میش له سه‌ره‌تادا چه‌ند کیلۆیه‌کی که‌م پێ دابه‌زیَنن هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر له ئه‌نجامی ده‌م وشک بوون و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی و شه‌ربه‌ت و شیرینی.
6- خاڵێکی گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م گیراونه هیچ کاتێک ڕێگری ناکه‌ن له دووباره کێش زیاد بوونه‌وه.
7- مه‌ڵی پزیشکه‌کان چه‌واشه‌کارن و حه‌ز ده‌که‌ن خه‌ڵک نه‌خۆش بکه‌وێت تا پاره‌ی زیاتریان ده‌ستکه‌وێت ، وه‌رزش زۆر بکه ، هۆکاره‌کانی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ هه‌یه دوور بکه‌وه لێان به پێی توانا، ئه‌وکاته نه پێویستت به پزیشک ده‌بێت یان ده‌رمان کڕین.
8- تۆ ئازادیت باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵانه بکه‌یت و تاقیان بکه‌یته‌وه ( هه‌رچه‌نده ساخته‌ن ) ، به‌ڵام لانی که‌م بڵاوی مه‌که‌ره‌وه تا دڵنیا نه‌بێت له ڕاستیه‌که‌ی چونکه په‌یوه‌سته به ته‌ندروستی که‌سانی تر ، هه‌ڵ مه‌خه‌ڵتێ به ده‌سته‌واژه‌ی ( خێر ده‌گات بڵاوی بکه‌ره‌وه ) ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی بازرگانی کردن به ئاین و به‌ها پێرۆزه کانی.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
PM:04:51:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1658
جار خوێنراوه‌ته‌وه