عەزیز وەیسی كوردو فارس تێكەڵ دەكات
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-شاخەوان شێخانی
گۆرانی بێژی ناسراوی كورد عەزیز وەیسی كار بۆ چەند بەرهەمێكی نوێ دەكات كەبریتین لەتێكەڵكردنی گۆرانی كوردی و فارسی .
لەو بارەیەوە ناوبراو بەوێستگەی راگەیاند: لەئێستەدا چەندین گۆرانی نوێم ئامادەیە بەهەریەك لەزمانەكانی كوردی و فارسی ، بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانی بێژان داودو موحسین ئەمیری كارم بۆ كردوون كەتێكستی گۆرانیە فارسیەكان هی ئەوانەو ئاوازیان بریتین لەكوردی و فارسی ، هەروەها گۆرانیە كوردییەكان فۆلكلۆرن بەناوەكانی خاڵداری و یارەكەم مەلا زادەیە ، تێكەڵم كردوون لەگەڵ گۆرانی نازی كەگۆرانیەكی فارسییە .
جگە لەو بەرهەمانە بەزمانی كوردی و فارسی لەئێستەدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز چەند كۆنسێرتێكی هونەری گۆرانی لەچەند وڵاتێك سازدەكەم لەگەڵ چەند گۆرانی بێژێكی كورد.
دەربارەی ئەوەی چۆن ئەو كچانە هەڵدەبژێرێ بۆ بەشداری كردن لەكلیپەكانی بەوێستگەی راگەیاند: هەموو كچەكان خۆیان داوا دەكەن و نامەم بۆ دەنێڕن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تاوەكو بەشدارییان پێ بكەم لەكلیپی بەرهەمەكانم ، لەئێستەدا نامەیەكی زۆرم بۆ هاتووە لەلایەن كچانەوە بۆ بەشداری پێكردنیان ، منیش داوای وێنەیان لێدەكەم و وێنەكان دەنێرم بۆ كامێرەمانی كلیپەكانم و ئەو هەڵیاندەبژێرێت كەكامەیان گونجاوە ، كچەكان هیچ مەرجێكیان نییە بەس خۆم وەكو دیاری و خەڵات حەزدەكەم هاوكارییان بكەم و نزیكەی دوو ملیۆن تا سێ ملیۆنیان پێ دەدەم وەكو دیاری ، ئەو كچانەی بەشدارییان كردووە لەكلیپەكانم هەموویان جوان بوونەو زۆرباش رۆڵیان بینیوە بەڵام بەوتەی جەماوەر ئەو كچەی بەشداری كردووە لەگۆرانی سەوزەڵی لەهەموویان جوانتر بووە ، بۆمن گشتیان وەكو یەكن .
AM:09:33:20/03/2016
ئهم بابهته 3510
جار خوێنراوهتهوه