پزیشكه‌كان: ئه‌و ده‌رزیه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌كارده‌هێندرێت هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی"ئۆزه‌مبیك" یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره به‌كاردێت، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ دابه‌زاندنی كێش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌ن له مه‌ترسییه‌كانی پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه.
سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و ماندوێتی باوترین ئه‌و نیشانانه بوون كه پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه هه‌ستیپێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ڕاپۆرتی ترسێنه‌ر له‌باره‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنی په‌ریزاد و هه‌وكردنی په‌نكریاس وئیفلیجی گه‌ده و له‌ده‌ستدانی بینین به‌م دواییانه‌ش له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن نیشانه‌ی دیكه‌ی پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" به‌كارهێنه‌رانی ده‌رزی ئۆزه‌مبیك توشی گرفتی بیستن بوون، له هه‌ندێك حاڵه‌تی توندا به ته‌واوه‌تی هه‌ستی بیستنیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ندێك له پسپۆڕان ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ له‌ده‌ستدانی كتوپڕی كێشی له‌ش"
ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی گوێ له نیوجێرس دكتۆر "ڕۆبه‌رت دی سۆگرا" تایبه‌ت به "ده‌یلی مه‌یل" وتویه‌تی" له‌ده‌ستدانی كێشی له‌ش هۆكاره بۆ چونه‌وه‌یه‌كی شانه چه‌وریه‌كانی ده‌وری كه‌ناڵی گوێ كه گوێ و قوڕگ به یه‌كتر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆیه‌وه ئه‌م كه‌ناڵه به كراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌كاتێكدا پێویسته داخراو بێت، ئه‌مه‌ش گرفت له هه‌ستی بیستن دروستده‌كات"
PM:04:40:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه