عەقڵی بەئاگا و نائاگا جیاوازیان چییه؟
وێستگە ستایل-
ئەدمۆند سبنسر دهڵێت" عەقڵ ئەو شتەیە کە واتلێدەکات تەندروست بیت یاخود نەخۆش، بەختەوەر بیت یاخود دڵناخۆش، دەوڵەمەندبیت یاخود هەژار".
دكتۆر جهعفهر پزیشکی پسپۆری دەروونی دهڵێت" زانایانی دەرونناس عەقڵی مرۆڤ دەکەنە دووبەش، عەقڵی بەئاگا و عەقڵی نائاگا، عەقڵی نائاگا بەرپرسە لە رێکخستنی بەرێوەچوونی ئیشوکاری زۆربەی ئەندامەکانی لاشە وەکو کۆئەندامی هەرس، دەمار، هەناسەدان، وە بەشێک لە زانایان بەوە پێناسەی دەکەن کە "وەکو منداڵێک وایە هەموو شتێک کە پێیدەوترێت بەراستی دەزانێت بەبێ هیچ دوو دڵی و گومانێک" لەگەڵ ئەوەشدا توانایەکی بەهێزی هەیە کە مرۆڤ والێدەکات بە وزە و هێزێکی زۆرەوە بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بڕوات هەرچەند ئەو ئامانجانە قورس و گران بن.
لەبەرئەوە مرۆڤ هەرچەندە لەگەڵ دەرونی خۆی بدوێت بە وتنی وشەی ئەرێنی، هەموو ئەو ئاماژانە وەردەگرێت و دەستدەکات بە ئامادەکردنی عەقڵی بەئاگا و ئەندامەکانی لاشە بۆ کارکردن بە ئاراستەی ئەوانەی پێیوتراوە.
هەرچی عەقڵی بەئاگاشە، بەرپرسە لە ئەنجامدانی کارە رۆژانەییەکان و بەئاگایی ئێمە و فێربوون و هەڵگرتنی زانیارییەکان.
هەردوو ئاستەکەی عەقلمان کاریگەرییان هەیە لەسەرمان و ژیانمان ئاراستە دەکەن، بەلام زۆرجار ئێمە بێئاگاین لە کاریگەرییە بەهێزەکەی عەقلی نائاگامان و دەرئەنجام دەبینە قوربانی و نازانین چۆن خۆمان رزگاربکەین.
AM:10:54:15/02/2021
ئهم بابهته 8704
جار خوێنراوهتهوه