‌نیشانه‌یه‌ك ناپاكی پیاو به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌رده‌خات

وێستگە ستایل-

پێت وایە تەنها هاتنی كورتە نامە یان پەیوەندی تەلەفۆنی هاوسەرەكەت كە لە ئافرەتی دیكەوە بۆی دێت لە كاتە نەگونجاوەكاندا تەنها بەسە وەك ئاماژەیەك بۆ ناپاكی ؟ ئەم نیشانانە بە تەنها بەس نیە شارەزایەكی زمانی جەستە "باتی وود  " لەڕێی بابەتێكی تایبەتەوە كە لە پێگەی  The Independent  ی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت "ئەوكاتەی مرۆڤ عاشقی كەسێكی دیكە دەبێت ئەوە جەستەی بڕێكی زیاتر هۆرمۆنی "نسنۆستیرۆن" دەردەدات و ئەمەش گۆڕانكاری وورد لە جەستەدا دروست دەكات" .

چەند نیشانەیەك هەیە كە لە پایاواندا دەردەكەوێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی عاشقی كەسێكی دیكە بووە .

 گۆڕانكاری لە زمانی جەستەدا:
ئەوكاتەی پیاو عاشقی ئافرەتێك ببێت ئەوە ئارەزووی ئەوە دەكات جەستەی گەورەتر دەربخات و سنگی بەرز بكاتەوە و شانەكانی پان بێت بۆ ئەوەی سەرنجڕاكێش دەربكەوێت و پیاوەتی و هێزی خۆی دەربخات .

ئەوكاتەش كە بە پێوە دەوەستێت قاچەكانی دوور لە یەكتر دادەنێت بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە ببێتە جێگەی سەرنج و ڕوبەڕێكی فراوان داگیر بكات ،ئەم دۆخە وادەكات ئەندامی نێرینەی پیاو گەورەتر دەربكەوێت و بڕوای وادەبێت بە ئاستێك بەهێزە كەس ناتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت .

جگە لەم نیشانە جەستەییانە چەند هێما و ئاماژەیەكی دیكە هەیە كە لەسەر پیاوان دەردەكەوێت لەوانەش، چەند ڕەفتارێكی تایبەتی پیاو كە لە پڕێكدا بگۆڕێت لەوانەش بۆ ماوەیەكی زۆر سەرقاڵی مۆبایلەكەی بێت و لەبەردەم ئاوێنە بوەستێت و سەرقاڵی خۆڕێكخستن بێت  ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئافرەتێكی دیكە دەناسێت .

شارەزایەكی بواری پەیوەندیە هاوسەرگیریەكان" شانتال هید دەڵێت " لە پەیوەندیە سۆزداریەكاندا ئەو كاتەی كەمییەك لە بەركەوتن و بە یەكگەیشتنی جەستەی دروست ببێت  مرۆڤ ئارەزووی ئەوە دەكات لەگەڵ كەسێكی دیكە پەیوەندی سۆزداری دابنێت  بەڵام لەگەڵ هاوسەرەكەی دەمێنێەوە چەندە هەست بە هەبوونی پەیوەندیەكی پتەویش بكات لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشی دەوێت ، لەم كاتەدا مرۆڤ لە جۆرێك هەستدا دەژی و هەست بە ناپاكی سۆز و خۆشەویستی دەكات ئەوكاتەی لە نیوەی دوەمی لە ماڵەكەی خۆیدا واتە لە هاوسەرەكەیەوە دەستی نەكەوێت و گرنگی پێ نەدات  ، لەبەر ئەوە هەركات هەستت بەم نیشانانە كرد لە هاوسەرەكەتدا ئەوە باشتر وایە بە پتەوی پەیوەندی نێوان خۆت و ئەودا بچیتەوە و چیتر گرنگی بە هاوسەرەكەت بدە ".


PM:04:01:04/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌