‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشت زیاد نه‌كات ئه‌م جۆرانه‌ی‌ میوه‌ بخۆ

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌ زه‌هره‌ پافلۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشی ڕژێن و گلانده‌كان باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی خواردنی چه‌ند جۆرێك میوه‌ كێشیان زیاد ده‌كات.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت " شه‌كری فركتۆز كه‌ له‌ناو به‌ری میوه‌كاندا هه‌یه‌ به‌هۆی زۆر خواردنیه‌وه‌ كێشی له‌ش زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر .

دكتۆره‌ زه‌هره‌ ده‌ڵێت" نابێت له‌ ڕۆژێكدا زیاتر له‌ 200-300 گرام میوه‌ بخورێت ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ دوو سێو ئه‌گه‌ر له‌مه‌ زیاتر بخورێت ئه‌وه‌ زیادده‌ ڕه‌وی تیادا ده‌كرێت و باشتر وایه‌ دوای خواردنی ژه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كان میوه‌ بخورێت  و باشتریش وایه‌ ئێواران یان شه‌وان میوه‌ نه‌خورێت چونكه‌ بڕێكی زۆر له‌ ڕیشاڵی تیادایه‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌رس بكرێت و ئه‌مه‌ش گه‌ده‌ توشی ناڕه‌حه‌تی ده‌كات و خه‌و ده‌زڕێنێت"

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات باشتر وایه‌ پرته‌قاڵ و سێو و ترێ نه‌كرێت به‌ شه‌ربه‌ت چونكه‌ ئه‌مه‌ واده‌كات دوو هێنده‌ی‌ ئاسایی له‌م میوه‌یه‌ بخورێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌. 


PM:05:24:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌