ته‌نێكی نامۆ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
هێشتا هه‌ساره سوره‌كه بۆته جێگای مشتومڕی مرۆڤایه‌تی، به‌رزی و نزمی و دیارده سروشتیه‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌رده‌وام جێگای باسه.
كه‌شتی ئاسمانی"پێرسیڤیرانس" وێنه‌ی ته‌نێكی نامۆی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ تۆماركردوه، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ته‌نه نامۆیه له‌شێوه‌ی كه‌له‌سه‌ری مرۆڤدایه، هه‌ندێكی دیكه له زانایان لایان وایه ئه‌م ته‌نه به هه‌ساره‌كه نامۆیه.
ئه‌م به‌رده نامۆیه كه ناونراوه" گردی كه‌له‌سه‌ر" ئه‌م مانگه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رزاییه‌ك كه ناونراوه"ویتش هازل"
ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌بۆشایی ئاسمان"ناسا" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و به‌رده‌ی دۆزراوه‌ته‌وه جێگای گرنگی پێدانه چونكه هیچ له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ناچێت، هاوكات ئاژانسه‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و به‌رده به‌هۆی نه‌یزه‌كه‌وه دروست بوبێت چونكه پێكهاته‌كه‌ی له پێكهاته‌ی نه‌یزه‌ك ناچێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تێگه‌یشتن و زانینی پێكهاته‌ی كیمیاوی به‌رده‌كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی به‌رده‌كه بدۆزرێته‌وه.
PM:03:37:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه