توێژینه‌وه‌یه‌ك: په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌په‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد دروست مه‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی كات به‌سه‌ربردنی له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكرد ئاشكرا كردوه، به‌تایبه‌ت پاش زیادبوونی ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به زیره‌كی ده‌سكرد، هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ڕۆبۆته‌كان داده‌نێنن.
دانییل شانك توێژه‌ر له‌زانكۆی میسۆری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت" توانای زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ئێستادا به‌نزیكه‌ی وه‌ك مرۆڤه چونكه ده‌چێته گفتوگۆی دورودرێژه‌وه و وه‌ك سندوقێكی نوێی گفتوگۆكردنی لێدێت"
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه گۆڤاری"ئاڕاسته‌ی زانستی فێركاری" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه"ترسێكی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌باره‌ی سۆزداری دروستكراو، له‌گه‌ڵ ئه‌په‌كانی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌جۆرێك هه‌ندێك مرۆڤ وایان لێهاتوه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤی دیكه مانیان گرتوه، هه‌ندێك كه‌س پاش چه‌ند مانگێك له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكرد وایان لێدێت ئه‌په زیره‌كه‌كان هه‌موو زانیاریه‌ك له‌باره‌یانه‌وه ده‌زانن و كه‌سه‌كه متمانه‌ی ته‌واوی پێی ده‌بێت"
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن" هه‌ندێكجار ڕه‌نگه وابیربكه‌ینه‌وه زیره‌كی ده‌ستكرد گرنگی به‌ئێمه ده‌دات به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئاڕاسته‌ی كه‌سه‌كه ده‌كات به‌ره‌و لادان و ڕێگای به‌دڕه‌وشتی"
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمپانیای ته‌كنیكی زیره‌كی ده‌ستكرد سه‌باره‌ت به چاككردنی یاده‌وه‌ری چات جی پی تی ئاشكرای كردوه، كاردانه‌وه‌ی ئه‌په‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی تاك له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌په پێشتر كردویه‌تی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێكجار تاك واهه‌ست ده‌كات ئه‌م ئه‌په په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا"
PM:03:18:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه