ڤیدیۆ: به‌هۆی كه‌روێشكێكه‌وه فڕۆكه‌یه‌ك به‌ناچاری نیشته‌وه
وێستگە ستایل-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتكردن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئاگر له بزوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ربوه به‌ناچاری نیشتۆته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی دنیڤه‌ر له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكی.
فڕۆكه‌كه تایبه‌ت به كۆمپانیای"یونایتد ئێرلاینز" ی ئه‌مه‌ریكی بووه به‌ره‌و ئه‌دمۆنتۆن ی كه‌نه‌دا به‌ڕێكه‌وتوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌روێشكێك چۆته ناو بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه فڕۆكه‌كه به‌ناچاری نیشتۆته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
تیمی فیدرالی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، فڕۆكه‌كه 153 سه‌رنشین و 6 كارمه‌ندی ناو فڕۆكه‌كه‌ی تیاجا بووه و هه‌موان به‌سه‌لامه‌تی له دینیڤه‌ر نیشتونه‌ته‌وه.
ته‌نها له ساڵی 2024 دا زیاتر له 20 هه‌زار پێكدادانی فڕۆكه به‌هۆی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی یه‌وه هه‌بووه، ته‌نها 4 له‌ڕووداوه‌كان به‌هۆی كه‌روێشكه‌وه بووه.
PM:06:53:17/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه