له‌ناو 60 هه‌زار فۆتۆدا..وێنه‌ی منداڵێك خه‌ڵاتی وێنه‌ی ساڵ ی برده‌وه
وێستگە ستایل-
وێنه‌ی منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی كه له‌جه‌نگی غه‌ززه هه‌ردوو ده‌ستی له‌ده‌ستداوه، بوه به براوه‌ی وێنه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ساڵ له‌جیهاندا بۆ ساڵی 2025"
لیژنه‌ی بڕیارده‌ی له‌باره‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌وه باسیان له‌وه كردوه، وێنه‌كه كێبڕكێی له‌گه‌ڵ 60 وێنه‌ی دیكه كردوه و له‌م كێبڕكێیه‌دا 4 هه‌زار وێنه‌گری فۆتۆگرافی به‌شداریان كردوه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و بابه‌تی وێنه‌كان، جه‌نگ و ململانێی ناوخۆی و كۆچ و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بووه.
لیژنه‌كه كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له ئه‌مستردامه ئه‌م فۆتۆیه‌ی ڕۆژنامه‌نوس"سه‌مه‌ر ئه‌بو عه‌وف" یان وه‌ك وێنه‌ی ساڵ دیاریكردوه وێنه‌كه بۆ گۆڤاری"نیویۆرك تایمز" گیراوه و له‌وێش بڵاوكراوه‌ته‌وه، منداڵه‌كه ناوی مه‌حمود ه و ته‌مه‌نی 9 ساڵه، له‌مانگی 3 ی 2024 پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه و له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك هه‌ردوو فۆڵی له‌ده‌ستداوه، پاش ئه‌م ڕووداوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و قه‌ته‌ر براون و ئێستا له‌وێ ده‌ژین.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پێشبڕكێكه ده‌ڵێت" ئه‌م وێنه بێده‌نگه، خۆی قسه‌ده‌كات و چیرۆكی منداڵێك ده‌گێڕێته‌وه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات ئه‌و جه‌نگه فراوانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌كان ده‌بێت له‌داهاتودا"
PM:06:30:17/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه