ناسا وێنه‌یه‌كی نامۆی هه‌ساره سوره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆشایی ئاسمان"ناسا" وێنه‌یه‌كی نامۆی چاڵێك ی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ، پرسیاری ئه‌وه دروست بووه ئایا هۆكاری دروستبوونی ئه‌م چاڵه نائاساییه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره سوره چییه؟
ئاژانسه‌كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی ناسا له تۆڕی ئێكس بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م دیمه‌نه‌ی هه‌ساره‌كه كه له"په‌نیری سویسری" ده‌چێت به‌رز و نزمی تاریك و ناڕونه و له‌ژێر سه‌هۆڵبه‌ندانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی سوك و به‌هه‌ڵمبودایه، چاڵه‌كه به‌درێژی 100 مه‌تره.
سه‌باره‌ت به دروستبوونی ئه‌م چاڵه نائاساییه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت هۆكاری دروستبوونه‌كه‌ی به‌ركه‌وتنی نه‌یزه‌ك بووه، هاوكات هه‌بوونی چاڵێكی له‌م جۆره گرنگی خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م هه‌ساره‌یه شوێنێك بێت بۆ ژیانكردن.
له‌تویته‌كه‌ی ناسادا هاتوه" ئه‌م چاڵه ده‌بێته ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌شتیه ئاسمانیه‌كان و ڕۆبۆته‌كان له‌داهاتودا، ته‌نانه‌ت دۆزه‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌كان."
PM:05:55:17/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوه‌ته‌وه