‌ئایا چەوری سەر جگەر مەترسیدارە؟

وێستگە ستایل-

چەوری سەر جگەر نەخۆشییەکی باوەیە و خۆی لەخۆیدا بە مەترسیدار نازانرێت، چونکە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە ڕوو دەدات،
یەکێک لە هۆکارەکانی خواردنەوەی زۆری کحول لەم کاتەدا پێی دەڵێن چەوری سەر جگەری کحولی ، یان بەهۆکاری نادیاری دیکە، بەڵام زیاتر ئەوکەسانە توشدەبن کە نەخۆشی شەکرەی دەرەجەی یەکیان هەیە یاخود ئەوکەسانەی نەخۆشی قەڵەویان هەیە یان ئەوکەسانەی نەخۆشی ڤایرۆسی کەبەدیان هەیە، ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەم نەخۆشیانەوە توشی چەوری سە جگەر دەبن پێیان دەڵێن نەخۆشی چەوری سەر جگەری نا کحولی.

لە ٧٪ بۆ ٣٠٪ ی ئەو کەسانەی نەخۆشی چەوری سەرجگەریان هەیە دەتوانێت تووشی ئاڵۆزییەکی سەخت بێت و بە تێپەڕبوونی کات خراپتر بێت و مەترسیداردەبێت.

مژدەکە ئەوەیە کە چەوری لەسەر جگەر دەکرێت کەمبکرێتەوە یاخود نەمێنێت پێش ئەوەی بگاتە حاڵەتی مەترسیدار لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکانی ستایلی ژیان.

ئامۆژگاری بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چەوری سەرجگەریان هەیە:

١- دابەزینی کێش.
٢- پابەند بێت بە خواردنی تەندروستەوە.
٣- ڕاگرتنی ئاستی شەکر و چەوری خوێن و کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
٤- نەخواردن یان کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول.
٥- بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 30 خولەک لە ڕۆژێکدا وەرزش بکە.
٦- پابەندبیت بە ڕێنمایەکانی دکتۆە بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.


PM:05:52:17/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌