سۆلاڤ له لیستی هونه‌رمه‌ندان ده‌ركرا
وێستگە ستایل-
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا ئاشكرای كردوه خانمه هونه‌رمه‌ندی سوری"سۆلاڤ فه‌واخرجی" له لیستی هونه‌رمه‌نده‌كانی سوریا كردۆته ده‌ره‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه به به‌رده‌وامی پشتیوانی سه‌رۆكی پێشووی له‌كار لابراوی سوریا"به‌شار ئه‌سه‌د" كردوه و وه‌ك" هۆكاری ئه‌من و سه‌لامه‌تی" سوریا وه‌سفیكردوه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا.
ئه‌م بڕیاره كتوپڕه كه به‌واژۆی سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان"مازن ناتوڕ " بڵاوكراوه‌ته‌وه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده له لیستی هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م خانمه له ئامانجه‌كانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ده‌رچووه.
پاش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د سۆلاڤ به‌رده‌وام پشتگیری ڕژێمی پێشووی كردوه، باسی له‌وه كردوه هۆكاری ئاڵۆزی دۆخی سیاسی سوریا بۆ په‌رت بوونی گه‌لی سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به زیندانی"سیدنایا" سۆلاڤ وتویه‌تی" ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له زیندانی سیدنایا بینران جه‌رگ بڕ بوون، به‌ڵام پێشتر ئێمه نه‌مان ده‌زانی چی له‌ناو ئه‌و زیندانانه ده‌گوزه‌رێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ناو زیندانیه‌كان كه‌سانێك هه‌بوون كه بكوژ و دز و ده‌ستدرێژیكاری سێكسی بوون، هه‌ندێك له دیمه‌نه‌كانی زیندانه‌كه ناڕاست و دروستكراو بووه و ئه‌وه‌ش وایكردوه ڕاستیه‌كان ده‌رنه‌كه‌وێت"
PM:05:44:17/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 5900
جار خوێنراوه‌ته‌وه