كیم كارداشیان له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی"كیم كارداشیان" ئه‌مجاره به‌ره‌و پاریس گه‌شتی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كان له پاریس شایه‌تی خۆی بدات له‌باره‌ی ئه‌و دزیه گه‌وره‌یه‌ی لة ئۆكتۆبه‌ری 2016 لێیكراوه، بڕیار وایه له 28 ی ئه‌م مانگه‌دا دادگاییه‌كه ده‌ستپێبكات.
پارێزه‌ره‌كانی كیم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه، كیم خۆی له‌به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كان له فه‌ڕه‌نسا ئاماده ده‌بێت، بۆ ئه‌و دزیه‌ی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك لێیكراوه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و له‌م كاته‌دا كیم نایه‌وێت له‌وه زیاتر هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م كه‌یسه ئاشكرا بكات.
مایكل رۆدس پارێزه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی كارداشیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی" زۆر سه‌رسامه به سیستمی یاسایی فه‌ڕه‌نسا، هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه بكات و ئومێدی ئه‌وه‌ش ده‌كات دادگاییه‌كه به‌گوێره‌ی یاسای فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌بچێت و به‌ڕێزی هه‌ردوولا بابه‌ته‌كه ته‌واو ببێت"
ساڵی 2016 له‌لایه‌ن دوو دزه‌وه له‌ئوتێلێكی به‌ناوبانگی پاریس له‌و كاته‌ی كیم له‌هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له‌پاریس ئاماده‌بووه له‌و كاته‌دا به بڕی 6 ملیۆن دۆلار زێڕی لێدزراوه و زۆرینه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كاره‌كه به‌هێزی چه‌ك ئه‌نجامدراوه و كیم به‌ستراوه‌ته‌وه و بێده‌نگ كراوه.
PM:05:32:15/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه