‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ وه‌ره‌می پێڵوه‌كانی چاو

وێستگە ستایل-

وەرەمی پێڵووەکانی چاو ئیلتیهاب کردنی پێڵووە تەنکەکەی سەرچاو، بەربڵاوترین نەخۆشی چاوە، دكتۆر میران پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ وه‌ره‌می پێڵوه‌كانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"هۆکاری ئەم نەخۆشییە چڵک هەڵگرتنی ڤایرۆسی و بەکتریایی و حەساسیەتی چاوە گەورەبوونی خوێنبەرەکان هۆکاری سوور هەڵگەڕانی بەشە سپییەکەی چاوە، وە هەستی سووتانەوە و فرمێسک ڕشتن، ڕیپۆقی چاو، لکانی پێڵەکان، بە یەکتریدا لە نیشانەکانی وەرەمی چاوە."

ده‌شڵێت"ئەگەر هۆکاری دروست بوونی وەرەم ڤایرۆس یان بەکتریا بێت ئەوا پەڕینی ئەم نەخۆشییە لە چاوێک بۆ چاویكی دیکە مەترسی لێ دەکرێت بۆیە نابێت خاولی کەس بەکاربهێنین وە لە پاش دەست دان لە چاوی کەسی توش بوو دەستەکانمان پاک بشۆین"



PM:05:14:13/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌